تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 12:49 Asia/Tehran
  • خۆشرو : ئەمریکا بە وازهێنان لە هەنگاوی هاوبەش، ئیعتباری نامێنێ

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وازهێنانی ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەشی بە هۆکاری بێ بێ ئیعتیبار بوونی ئەم وڵاتە لە ئاستی جیهاندا زانی و وتی : ئەمریکا ناتوانێ لە پرسە جیهانییەکان دا وەک هەنگاوی هاوبەش، دەوری یاریزان و داوەریشی هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا، غوڵامعەلی  خۆشرو،  شەوی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریکا، لە وڵامدانەوەی ئەم پرسیارەی کە  ئایا ئێران دیسانەوە سەبارەت بە پرسی  ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ دەکات ، وتی :  چ گەرەنتی و متمانەیەک  لە ئارادایە  کە بتوانین دیسان وتووێژ بکەینەوە؟  نە ئێران و نە هیچ وڵاتێکی دیکە  ، متمانەیان  بە  واشینگتۆن نییە .

خۆشرو  وێڕای ڕەخنە گرتن لە مەی کە  دونالد ترەمپ خۆی وتەنی دەوڵەتی ئێران بە دەوڵەتێکی نادیمۆکراتیک دەزانی ، پێداگری کرد :  کۆماری ئیسلامیی ئێران دیمۆکراتیک بوونی خۆی لە هەڵبژاردنی  سەرۆک کۆمارەتیی ئەم دواییە بەباشی  بە جیهان سەلماند  .

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەکە، تەنیا تێکدان و لەناو بردنی ئاسایش بووە ، وتیشی :هیوادارین ترەمپ بەپێی بەڵێنێک  کە  بە خەڵکی  وڵاتەکەی داوە دەست لە کاروباری  وڵاتانی ناوچەکە وەر نەدات.

دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  بەنیازە سیاسەتی نوێی خۆی بەرامبەر ئێران  هاوڕێ لەگەڵ  هەڵوێستی  دەوڵەتەکەی سەبارەت بە هەنگاوی هاوبەش  لە وتاردانێک دا ڕابگەیەنێ .

بڕیار بوو ئەم وتاردانە  ڕۆژی  پێنج شەممە  ئەنجام بدرێت بەڵام  ئاسۆشێتێدپرێس   بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان  ڕایانگەیاند کە ئەم  وتاردانە خراوەتە ڕۆژی هەینی .

 

سەرپەیڤ