کانونی دوھەم 12, 2018 11:14 Asia/Tehran
  • ترەمپ ئێستایش هەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بە نالەبارترین ڕێککەوتن دەزانێ

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە وتی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێستایش هەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بە نالەبارترین ڕێککەوتن دەزانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "سارا سەندێرز'' بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ترەمپ بڕوای وایە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کەم و کوڕی زۆری تێدایە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێس و هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی کەم و  کوڕییەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە نەهێڵێ.

ترەمپ پێشتر بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵویستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەریتانیا، فەرانسا، ڕوویا، چین ، ئەڵمان و یەکێتیی ئەورووپا) ، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنێکی نالەبار و خراپ ناو بردبوو.

ترەمپ بەو بانگەشەیە کە ئەم ڕێککەوتنە تەنیا سوود و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین دەکات، خوازیاری گۆڕینی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە و یان ئەگەر بکرێ هەڵوەشانەوەی تۆکمە و تەواوی بوو.

ترەمپ تا ئێستا دوو جار هەڵپەساردنی بایکۆتە ئابوورییەکانی ئێرانی مۆر کردووە ئێستا دەبێ ئەمڕۆ هەینی بۆ سێهەم جار لەم بارەوە بڕیار بدات؛ بێتوو ترەمپ بایکۆتە ئەتۆمییەکانی ئێران هەڵنەپەسێرێ، بە کردەوە واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دێتە دەرەوە.

سەرپەیڤ