نیسان 17, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • زەریف: کاردانەوەی ئێران بەچوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەدڵی واشنگتۆن نابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا بڕیاربدات لەڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە، شایەتی هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن ئێران و کۆمەڵگای جیهانییەوە دەبێ کە قەت بەدڵی نابێ.

مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەکۆتایی سەفەرەکەی بۆ دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان بۆ بەشداربوون لەبیست و سێهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری"ئێکۆ" لەنێو پەیامنێراندا لەبارەی ئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(هەنگاوی هاوبەش)، وتی: کۆماری ئیسلامی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دەپارێزێ و دەبێ بەرژەوەندییەکانی ئێران لە هەنگاوی هاوبەش بپارێزرێ.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی کردەوەی ئوروپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: کۆدەنگیی ئێستای ئوروپا ئەوەیە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی دووبارەی لەسەرناکرێ و بابەتەکانی دیکە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێککەوتنەکە نییەو لەوپرسەشدا ئەمریکییەکان بەتەواوەتی تەریک کەوتوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە تاران بەجیددی ناکۆکە لەگەڵ ڕەفتاری ئوروپییەکان لەناوچەداو ئەو ناکۆکییانەشی هێناوەتە ئاراوە، وتی: بەداخەوە ئوروپییەکان بەگشتی بۆیان مومکین نەبوو کە سیاسەتە ناوچەییەکانیان لەئەمریکا جیابکەنەوەو سیاسەتێکی سەربەخۆیانە بگرنەبەر.

زەریف لەبارەی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری"ئێکۆ" وتی: لەو دانیشتنەدا چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بەتایبەت بەرنامەی٢٠٢٥ی ڕێکخراوی ئێکۆ کە ئامانجەکانی گەڵاڵەڕێژی کردووەو لەکۆبوونەوەی سەرانی پێشوو لەئیسلامئاباد پەسەندکرا، خرایە بەر لێکدانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێڕان لەکۆتایی سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ تاجیکستان سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە گەڕایەوە تاران.

 

سەرپەیڤ