زەریف : ڕۆژئاوا تووتی ئاسا لە گەڵ نتانیاهۆ هاودەنگ بووە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە هاوڕێیتی کردنی ڕۆژئاواییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایونی وتی : بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی بەردەوام هەڕەشەی لە ناوچوونی ئێرانی کردووە و ڕۆژئاواش وەک تووتی نیگەرانیەکانی ئەو دووپات دەکاتەوە
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیجی تاکەیی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی توئیتر دا نووسی نتنایاهۆ لە پاڵ کارگەی بومبی ناڤۆکی ڕادەوەستێ و هەڕەشەی لەناو چوون لە ئێران دەکات ئێستاکەش بە ڕاشکاوی سەبارەت بە مووشەکەکانی پەلاماردەرانەی خۆی قسە دەکات و گلە لە مووشەکەکانی بەرگریکارانەی ئێران دەکات . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئەمریکا کە هەشتەمی مای بە شێوەی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام چووە دەر کەسانی دیکە ش هان دەدات بە پێشێلکرانی ئەو ڕێککەوتنە واشنگتون هەروەها هەوڵی دا لە پێناو پەرە ی لە ئێران ترسان ، بەرنامەی مووشەکی ئێران بە هەڕەشاوی نیشان بدات ئەوە لە حاڵێکدایە کە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە هێشتا و دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام نەیانتوانیوە هەنگاوی بە کردەوەیی و جیدی بۆ بە جێ هێنانی بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی هەڵبگرێت هەرماوەیەک جارێک نیگەرانی دەردەبڕێت لە بەرنامەی مووشەکی ئێران . زەریف وەبیریشی هێنایەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران وتوویەتی کەبەرنامەی مووشەکی ئێران ڕەوایە و وتووێژی لەسەر ناکرێت .