ته‌مووز 15, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • موسەوی: چاوەڕوانیی ئێران لە هاوبەشە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی یە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە بەیاننامەی سەرانی فەڕانسە، ئاڵمان وئینگلیز سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: چاوەڕوانیی ئێران لە هاوبەشە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بڕیاردان و گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی، کاراو بەرپرسانە لەڕەوتی جێ بەجێ کرانیەتی.

سەرانی حکومەتەکانی فەڕانسە، ئاڵمان و ئینگلیز سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا تەنیا بەداکۆکی زارەکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئیدیعایان کرد: درێژەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرێدراوی پەیڕەویی بەتەواوەتی ئێرانەو ئێمە داوا لە ئێران دەکەین لەبڕیارەکانی ئەم دواییەی لەوبارەوە هەڵگەڕێتەوە.

سەیید عەبباس موسەوی رۆژی دووشەممە بەئاماژە بەوەی کە ئێران بەیاننامەو هەڵوێست گرتنەکانی لایەنە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەوردیی تاووتوێ دەکا، وتی: هەرچەشنە چاوەڕوانییەک لە ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ بارودۆخی پێش هەشتی مای٢٠١٩، بێ سەلماندنی ئیرادەی سیاسی و توانایی بەکردەوەی لایەنە ئوروپییەکان و سودوەرگرتنی بەکردەوەی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چاوەڕوانیەکی ناواقع بینانەو لەدژ ئامانجەکان، مەنتق و ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە.

موسەوی پێی داگرت: درێژەی هەنگاوی دڵخوازانە داڕێژراو لەسەر بنەمای نیازپاکیی ئێران هاوتەریب لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگ بوونی ماف و ئەرکە پێش بینی کراوەکان لەو ڕێککەوتنەو وەها ڕەوتێک نابێ وەک جاددەیەکی یەکلایەنە لەقەڵەم بدرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تاکاتێک کە لایەنە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێبەندی بەڵێنیەکانیان بن، ئێرانیش بەهەمان ڕادە پێبەند دەمێنێ.

ئێران حەوتی ژوولای پاش کۆتایی مۆڵەتی شەست ڕۆژەی بۆ لایەنە ئوروپییەکان بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پرۆسەی دەربازبوون لە ئاستی پیتاندنی ٣.٦٧ لەسەتای دەسپێکرد.

ئێران هەروەها وشداریی بە ئوروپییەکان دا ئەگەر بەڵێنیەکانیان جێ بەجێ نەکەن، کۆماری ئیسلامی هەنگاوی سێهەم پتەوتر هەڵدەگرێ.

سەرپەیڤ