تشرینی دووه‌م 08, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • عێراقچی : بەرژەوەندیەکانی ئێران گرینگتر لەپاراستنی ڕێککەوتنێکە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران، گرینگترە لە پاراستنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ چەند وڵاتی دیکە.

سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی پێنجەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی لەژێرناوی "وزەی ناڤۆکی-چەکداماڵین وقەدەغەی بڵاوکرانەوە" لە مۆسکۆ، بەپەیامنێرانی وت: ئێران لەلایەک ئیرادەی خۆی بۆ جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنیەکانی ولەلایەکی دیکەوە کەمکردنی وادەکان، بێتوو وڵاتانی دیکە پێبەند نەبن بە بەڵێنیەکانیانی ، بەڕوونی پێشان داوە.

عێراقچی وتی: ئێران بەڕادەی پێویست مۆڵەتی بە دیپلۆماسی داو ئەگەر بارودۆخ نەگۆڕدرێ ، ڕەوتی کەمکردنی وادەکان دەگرێتەبەر.

وتووێژکاری باڵای ئێران بەئاماژە بە تەریک کەوتنەوەی جیهانیی ئەمریکاش وتی: زۆرێ لە وڵاتان لەوان بەشداربووان لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی مۆسکۆ، یەکلایەنخوازیی ئەمریکایان شەرمەزار کردووە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنانەت زۆرێ لە وڵاتانی ئوروپاییش یەکلایەنخوازیی لەڕادەبەدەری ئەمریکا ئیدانە دەکەن و ئەمڕۆکە بزاڤێک لەسەرتاسەری جیهان لەدژ یەکلایەنخوازیی ئەمریکا سەری گرتووە کە تادێ بەهێزتر دەبێ.

کۆبوونەوەی جیهانیی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی لەژێرناوی "وزەی ناڤۆکی-چەکداماڵین و قەدەغەی بڵاوکردنەوە" لەمڕۆ هەینییەوە بەئامادەبوونی بەرپرسان وکەسایەتییەکانی چل وڵاتی جیهان و چەند ڕێکخراوی گرینگی نێودەوڵەتی بۆ وێنە ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە مۆسکۆ دەس پێ کرا. سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بەنوێنەرایەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ و لە دانیشتنە تایبەتییەکان بەتەوەری ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، دواڕەوشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی شی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ