ئه‌یلوول 22, 2020 10:08 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بۆ بابەتێک کە پێشتر داوستانی بۆ کردووە ھەمیسان دانوستان ناکاتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ئەمریکای وەک لایەنی پێشێلکەری بەرجام زانی و وتی: ئێران بۆ ئەوەی کە دانوستانی لە سەر کراوە، ھەمیسان دانوستان ناکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ھزرگەی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا وتاری پێشکەش دەکرد، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران بەردەوام ڕێزلە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دەگرێت و پەلاماری ھیچ وڵاتێکی نەدواوە، وتیشی: ئەمریکا بە پێشێلکردنی داب و نەریتە نێونەتەوەییەکان بووەتە ھۆی نیگەرانیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێرانیش وتی: ئەو بایکۆتانەی کە لایەن ئەمریکاوە بە سەر ئێراندا دەسەپێندرێت، بابەتێکی تازە نییە و کاریگەرییەکی ئەوتۆ لە سەر ئێران دانانێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو ھەنگاوەی ئەمریکای بە دژی جیھان زانی و وتیشی: ئەمریکا ئەوەی پێی کراوە دژی ئێران کردوویەتی کەچی بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.

زەریف ھەروەھا لە بارەی سەندنی تۆڵەی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد شەھید قاسم سولەیمانی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش پێی داگرت: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی تیرۆری پاڵەوانێکی نیشتیمانیی ناوچەیی دەرکردو ئەم دۆسیەیەش ھێشتا دانەخراوە.

سەرپەیڤ