حوزه‌یران 20, 2017 17:59 Asia/Tehran
  • دەسپێکی شەڕە زمە (مەشق)ی سەربازی هاوبەشی قەتەر وتورکیا لە دوحە

لە گەڵ نێردرانی یەکەمین تاقم لە سەربازانی تورکیا بۆ قەتەر وسەقامگیر کرانیان لە سەربازگە یەک لە دوحە، یەکەم قۆناخ لە شەڕە زمە و مەشقە هاوبەشەکانی سوپای قەتەر وتورکیا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی وەزاڕەتی بەرەڤانی قەتەر لە مەشقە سەربازیەکانی هێزە زەوینیەکانی قەتەر وتورکیا لە چەکە قورسەکان بۆ دانە بەردەسڕێژی هەڵوێست وشوێنە فەرزیەکان کەڵک وەرگیرا ومەبەست لەوە پەرەی ئاستی ئامادەیی هێزە سەربازیەکان بۆ بەربەرکانی لەگەڵ هەڕەشە هاوبەشە کان ڕاگەیندراوە. وەزاڕەتی بەرەڤانی قەتەر هەروەها ڕایگەیاند ئانکاراو دوحە  بەهاوکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم درێژە دەدەن. پروتوکولی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئاموزش وڕاهێنانی سەربازی قەتەر وتورکیا لە ساڵی دووهەزارو پازدە وڕێککەوتن نامەی سەقامگیر کرانی بنکەی سەربازانی تورکیا لە قەتەر لە ساڵی دووهەزارو شازدە مۆرکراوە. پاش ئەمە، هێزی دەریایی قەتەر لە ماوەی حەوتەی ئەم دوائیە مەشقە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەڕێوە برد.