ته‌مووز 17, 2017 17:27 Asia/Tehran
  • هەزاران تاجیک لەناولیستی ڕەشی تورکیا

تورکیا هاتنی فرەتر لە دووهەزارو شەشسەد هاووڵاتی تاجیکستانی بە هۆی پێوەندی هەبوون لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکان بۆناو خاکی خۆی قەدەغە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە دوشەنبە ، ئاسیا پلاس، ڕایگەیاند : لە ناولیستی ڕەشی تورکیا بە گشتیی نێزیک بە پەنجاو چوار هەزار کەس لە سەدو چل وشەش وڵات ، هەن . لە ڕاپۆرتی وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا بە ناوی " تەگبیری پێویست لەمەڕ بەرنگاربوونەوەی داعش" کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوەو پیداگری کراوە کە گشت ئەم کەسانە تاوانبار بوونە بە پێوەندی لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکانی داعش ونیازی پەێوەست بوون بە م تاقمە لە ڕیگەی خاکی تورکیایان هەیە. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوەکانی ئەمنیەتی تورکیا لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە سوریا هەتا ئێستاکە سێسەدو هەشت شارۆمەندی تاجیکستانی لە سنوور لەگەڵ سووریا دەسگیر کراون ولەلایەن خزمەتگوزاری کۆچبەری تورکیا ڕادەستی تاجیکستان کراونەتەوە. دەبێژن لە ناولیستی ڕەشی تورکیا لە نێوان وڵاتانی جیهان فرەتر لە هەمووان هاووڵاتیانی عەرەبستانی سەعودی حەوت هەزارو پانسەدو بیست وسێ کەس بە تاوانی دەست تی دابوون لە کردەوەی ترۆریستی دەبێنرێت.