ته‌مووز 18, 2017 11:04 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

ژێدەرەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەوی سێشەممە بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)یان لە باکووری ئێراق بۆردومان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرێکی خۆجێی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: ئەم پەلامارانە لە لایەن دوو فڕۆکە جەنگی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی "خواکورک" ی سەر بە سیدەکان ئەنجام دراوە.

ناوچەی "خواکورک" لە سێگۆشەی سەرسنووریی ئێراق، تورکیا و ئێراندا هەڵکەوتووە و ئانکارا پێی وایە کە یەکێک لە گرینگترین بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەدایە.

هێشتا هیچ هەواڵ و راپۆرتێک سەبارەت بە زەبر و زیانی ئەم پەلامارە ئاسمانییەی تورکیا بڵاو نەبۆتەوە.

سوپای تورکیا ئەمدواییە پەرەی داوە بە پالامارە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باکووری ئێراق کە ئەوەیش کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی دیکەی جیهانی بە دواوە بووە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ کێشەی کورد لە تورکیا کە دێسەمەری ٢٠١٢ دەست پێبوو ، دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە سوروچ ڕاگیردرا و پاش ئەوەیش سوپای تورکیا و پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکە و هێزەکانی یەکتری.

بە پێی ڕێژە و  ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم ٦٠٠ هێزی ئەمنیی تورکیا و پتر لە ٧ هەزار شەڕڤانی پەکەکە کوژراون.