سەرۆکی جەهەپە: لە هەڵبژاردنی دوایی تورکیا لە بوونی دیکتاتۆرێکی وەک ئەردوغان ڕزگار دەکەین
ڕێبەری گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی توریا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی لەم وڵاتە هیچ چەشنە دەستەبەرێکی ماڵی و گیانی بۆ خەڵک لە ئارادانییە وتی :لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دواتر ئەردوغان وەلادەنین و تورکیا لە بوونی ئەم دیکتاتۆرە ڕزگار دەکەین .
بەپێی ڕاپۆرتی تەسنیم، کەمال قەلیچدار ئوغلو ڕێبەری پارتی نەیاری کۆماری گەلی تورکیا کە گەورەترین پارتی نەیار لەم وڵاتە دێنە ئەژمار لە وتووێژ لەگەڵ بڵاو کراوەی فوکوس ی ئاڵمان ڕەخنەیەکی توندی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و وتی : بە داخەوە مایەوە لە تورکیا دا هیچ دەستەبەرێکی گیانی و ماڵی بۆ خەڵکەکە نییە .
بەداخەوە ئێمە لە تورکیا لە سەردەمێک دا دەژین کە یاسا لەودا ئیعتباری نییە و دادگەری لە ئارادا نییە . لەبەر ئەوەی بتوانین دیسان متمانەی دونیا بەرەولای خۆمان ڕاکێشین تورکیا دەبێ خێرا بگەڕێتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی و دیمۆکراسی.
کەمال قلیچدار ئوغلو سەبارەت بە گیرانی پەیامنێران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی وتی : من ئەم پرسە بە هەڵە دەزانم کە پەیامنێران و شارومەندانی وڵاتانی تر وەک شارومەندانی ئاڵمانی کە لەبەر ئیش و کار دێن بۆ تورکیا بێ هۆوهەگەر تۆمەتی سیخوڕییان لێ بدرێت .
وەها تۆمەتێک دەبێ لە دەوڵەتێکی ڕەوا و بە پێی سەنەدوبەڵگەی بڕواپێکراو لەلایەن سیستمی دادەوە پشت ڕاست بکرێتەوە.
ئەگەر وەها سەنەدوبەڵگەگەلێک لەئارادابێت دەبێ بخرێتە ڕوو و لەلایەن نوێنەرانی دوو وڵات سەبارەت بەو قسە بکرێت.
بەڵام هەموو کەس دەزانن سیستمی داد لە تورکیا بە تەواوی لە ژێر چاودێری دەوڵەت دایە .
ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا هەروەها وتی : ئێمە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وسەرۆکایەتی دواتری تورکیا لەساڵی 2019 ئەردوغان لە مەیدان وەدەردەنین و تورکیا لە بوونی ئەم دیکتاتۆرە ڕزگار دەکەین .