ئه‌یلوول 11, 2017 16:53 Asia/Tehran
  • میدیاکانی تورکیا: کاتی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی سوپا لەباکووری سووریا نزیکە

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، کاتی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرین و ئیدلەب لەباکووری سووریا ، نزیکە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما لە ئانکاڕا، ماڵپەڕی رۆژنامەی وەتەن نووسی: سوپای تورکیا بەجێگیرکردنی دوو گوردانی زرێپۆش لەنزیک سنووری سووریا، ئامادەی جێ بەجێ کردنی ئۆپراسیۆن لە عەفرین و ئیدلەب لەباکووری سووریایە.

زۆربەی میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند؛ پێنج هەزار هێزی سوپای تورکیا و نزیک بە١٨هەزار هێزی سووری جێی داکۆکی ئانکاڕا(ناسراو بە سوپای ئازاد) بۆ دەسپێکردنی ئۆپراسیۆن لە ئیدلەب و عەفرین ئامادەن.

بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان لە میدیاکانی تورکیا ، ئۆپراسیۆنی ئیدلەب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(لقی ئەلقاعیدە) و زیادکرانی لەسەر ناوچە هێمنەکان و ئۆپراسیۆنی عەفرین بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە کوردە نەیارەکانی تورکیا ڕەنگە دوو حەوتەی دیکە و یان زووتریش دەس پێ بکات.

بەپێی چەند هەواڵێکی دیکە، یەکە تۆپخانەییەکانی تورکیا جێگیر لەخاڵی سنووریی کیلیس لەگەڵ سووریا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێ ناوچەی عەفرین لەباکووری سووریایان تۆپباران کردووە.

سەرباری نەیارەتی سووریاو کۆمەڵگای جیهانی، تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا چەند جار بەبیانووی سەرکوت کردنی شەڕڤانانی کوردی سووری، لەشکرکێشی بۆ باکووری سووریا کردووە. ئانکاڕا ئیدیعا دەکات کوردەکان لەهەوڵی جێ بەجێ کردنی ئۆپراسیۆن لەدژ تورکیان.