ئه‌یلوول 12, 2017 14:10 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی تورکیا: پێوەندیی بازرگانیی تاران- ئانکارا ڕوون و شەفافە

جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا بە ڕوون و شەفاف زانینی پێوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و ئێران پێی ادگرت: تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی دژ بە یاسا و ڕێساکانی بازرگانی لە لایەن کاربەدەستانی دوو وڵاتەوە هەڵنەگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیر نا؛ دادستێنی ئەمریکا چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە پێوەندی لەگەڵ دۆسییەی بازرگانێکی تورکیایی بە ڕەگەز ئێرانیی (ڕەزا زەڕاب) دژ بە چەن کاربەدەستی دەوڵەتیی پێشووی تورکیا لەوان "زەفەر چاغلایان"ی وەزیری ئابووریی پێشووی ئەم وڵاتە سزاخواستی دەرکرد و ئەوانی وەکوو تۆمەتبار خستە بن پێ و شوێن گرتنی یاساییەوە.

ئەم کەسانە تۆمەتبار کراون بە یارمەتیدانی پەنامەکیی دەوڵەتی ئێران بۆ بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتە پەسەن کراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کەڵکی نایاسایی گرتن لە سیستەمی دارایی و بانکیی ئەمریکا.

هەر لەم ئاراساتەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا شەوی سێشەممە لە وتووێژیان لەگەڵ هەواڵنێراندا بە ئاماژە بە دەرکرانی سزاخواست دژ بە کاربەدەستانی پێشووی دەوڵەتی تورکیا و ژمارێک بەڕێوەبەری بانکیی ئەم وڵاتە لە ئەمریکا لەبەر هاوکاریی دراویی و بانکی بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی ئێران، بە ڕەت کردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتانە ڕایگەیاند: هەموو مامەڵە و سەودای بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا لە لایەن بانکەکان و دەوڵەتی تورکیاوە و بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و لە ژێر چاوەدێریی پێویستەوە ئەنجام دەگرێ و هیچ هەنگاوێکی نایاسایی هەڵ نەگیراوە و راپۆرت نەکراوە.

بوزداغ هەروەها سەبارەت بە هاتنە ئارای ناوی زەفەر چاغلایان وەزیری ئابووریی پێشووی تورکیا لە دۆسییەکەی "ڕەزا زەڕاب"دا لە ئەمریکا رایگەیاند؛ زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە دەزگەی دادی ئەمریکا بۆ وەبن گوشار نانی ئانکارا ئێستا بووە بە دارەدەستی کۆڕە کودەتاچی و گروووپە تیرۆریستییەکان.

ئەم کاربەدەستە تورکە هەروەها سەبارەت بە بەڕێوە بردنی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئێراقیش وتی: بەڕێوە چوونی ئەم ڕفراندۆمە هیچ سوودێکی بۆ بارزانی سەرۆکی هەرێم، گەلی کورد و وڵاتانی ناوچەکە نابێ. ناوبراو جەختی کرد: باشتر وایە بارزانی ئەم ڕفراندۆمە پێش گەیشتنی بەروارەکەی پێداچوونەوەی بە سەردا بکات و لێی پاشگەز ببێتەوە.

سەرپەیڤ