گیرانی تاقمێک لە ئەندامانی داعش لە ئەستەمووڵ
هێزی ئاسایشیی تورکیا ، بیست و پێنج ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە شاری ئەستەمووڵ گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، هێزی ئاسایشیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە پەلامارکردنەسەر حەشارگەی تیرۆریستەکان لە شاری ئەستەمووڵ، بیست و پێنج کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەوان بیست و سێ هاوڵاتی بیانی و دوو هاوڵاتی تورکیان گرت.
لەنێو گیراوان سێ کەس لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیش هەبوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ئۆپراسیۆنەدا زۆرێک سەنەدوبەڵگەی ڕێکخراوی و کەرەستەی پێوەندیدەری تاقمی تیرۆریستیی داعشیش دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.
گیرانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تورکیا لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی ئەم وڵاتە ستراتژییەکی دووفاقیانەیان بەرامبەر بە تیرۆریزم دا هەیە و دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە هاوکاری هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی خۆی بە داکۆکی کردن لە تیروریستان لە سەرکوت کردن و کوشت و بری خەڵک و هێزی دەوڵەتی ئێراق و سوریا بەشداری دەکات .