تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 11:44 Asia/Tehran
  •  بایکۆت کردنیی دیداری باڵوێزی ئەمریکا لەگەل کاربەدەستانی تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێک دا باسی لە بایکۆتکردنیی دیداری باڵویزی ئەمریکا لە ئانکارا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی ئێران، " رەجەب تەیب ئەردوغان" رۆژی سێ شەممە لە پەیامێک دا ڕایگەیاند، " جان بەس" ، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا لەمەو بەدواوە، ئیزنیی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەی پێنادرێت .

 بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بالویزی ئەمریکس لە تورکیا ، خوازیاری دیدار لەگەڵ " عەبدولحەمید گۆل" وەزیریی دادگوستەری ئەو وڵاتە بووە و ئەو حازر بە دیداریی لەگەڵ " جان بەس" نەبوو .

 ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە دەستگیریی" مەتین تۆپوز" فەرمانبەریی خۆجێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە ئەستەمۆل، دەستی دایە ڕاگرتنیی دەرکردنیی ڤیزا لە تورکیا کە دەوڵەتی ئانکارا کردەوەیەکی ئاوتۆی لەمبارەوە لە پێش گرت. تۆپوز  حەوتەی  ڕابردوو بە فەرمانیی داد ئەستێنی ئەستەمۆڵ بە تاوانیی شۆڤاری و پێوەندی لەگەل تاقمی گولەن لە لایەن پۆلسی تورکیاوە قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کراوە .