تشرینی دووه‌م 11, 2017 13:46 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ١٥ ملوێن دۆلار لەلایەن تورکیاوە بۆ رفاندنی گولەن

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆری دا؛ حکومەتی تورکیا پێشناری ١٥ملوێن دۆلار بەرتیلی داوە بە ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕفاندنی عەبدوڵڵا گولەن.

کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ شەممە لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی حکومەتی تورکیا پاش دەسنیشان کرانی مایکل فلین بۆ پۆستی ئاسایشی نیشتمانی ، لەنێوەڕاستی دیسەمبەری ڕابردوو لە نیۆیۆرک  لەگەڵ ناوبراودا بۆ ڕفاندن و بردنەدەری عەبدوڵڵا گولەن ، دیداریان کرد.

ئەو کەناڵە هەواڵییەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێشنیاری١٥ملوێن دۆلار کرابوو بە مایکل فلین و کوڕەکەی بۆ ڕفاندنی گولەن بۆ دەرەوەی ئەمریکا.

سی ئێن ئێن ڕاشیگەیاند: ئەو بابەتە دوای ئاشکرابوونی هەندێ سەنەد لە لێژنەی "لێکۆڵینەوەی ڕووسیا" بە سەرپەرشتیی پشکێنەری تایبەت" رابرت مولەر"ئەنجامی گرت کە ئاماژە دەکا بە پێشنیارکردن بە مایکل فلین بۆ ڕفاندنی عەبدوڵڵا گولەن.

حکومەتی تورکیا گولەنی تاوانبار کردووە بە دەستتێدابوون و دەوربینین لە کودەتای ژوولای٢٠١٦.

مایکل فلین ژەنەڕاڵی خانەنشینی سوپای ئەمریکا کە کەمتر لە مانگێک پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بەدەست بوو، لەبەر زەخت و گوشارەکان و لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ باڵوێزی ئەوکاتی ڕووسیا لە ئەمریکا لە ڕکابەرییە هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناچار بوو لە پۆستەکەی وازبێنێ.

سەرپەیڤ