کانونی یه‌که‌م 08, 2017 08:02 Asia/Tehran
  • پێداگریی تورکیا و یۆنان لە سەر هۆگرییان بە چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانیان

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی یۆنان جەختیان کرد لە سەر هۆگرییان بە نەهێشتنی کێشە و ناکۆکیی مێژوویی نێوانیان و بەردەوام کردنی هاوکاری لە بواری ئاوارەکان و هەروەها پرسی ئابووری.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا لە ئاتێنەوە، "ئەلێکسیس سیپراس" Alexis Tsipras سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پاش وتووێژ لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەردانی یۆنانی کردووە، ڕایگەیاند: من ئێوە بانگهێشت دەکەم تا پێکەوە وەزرێکی نوێ لە پێوەندییەکانی یۆنان و تورکیا بکەینەوە، پێوەندییەک کە دەتوانێ ببێتە پرسی پێوەندی لە نیوان دوو وڵات.

سەرۆک وەزیرانی یۆنان وتیشی: بێتوو پێشوازی نەکرێ لەم پێشنیارە، ئەم مەسەلە نەک هەر کاریگەری دادەنێتە سەر پێوەندییەکانی یۆنان و تورکیا بەڵکوو لە سەر پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەورووپایش کاریگەر دەبێ.

ئانکاراو ئاتێن لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە کە پەیمانی مارسیان واژۆ ومۆر کردووە هاوکارییەکی نزیکیان لەگەڵ یەکێتی ئەرووپا هەبووە.

یەکێتیی ئەورووپا تا ڕادەیەکی زۆر توانیویە لە ڕێگای تورکیاوە پێش بە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ یۆنان بگرێ.

سەرباری ئەوەیش سەرۆک کۆماری تورکیا دیسان ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند؛ یەکێتیی ئەورووپا لە بواری یارمەتیی ئابووری بۆ ئانکارا هێشتایش هەر بەلێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە و ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا پێبەند بووە بە هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی کە لە پەیمانی مانگی مارسی ٢٠١٦دا دیاری کراوە.

سەرپەیڤ