کانونی دوھەم 13, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • هیواداریی  دەربڕینی عەبدوڵڵا گوێل بۆ کۆتایی هێنان بە باری نائاسایی لە تورکیا

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا هیوای دەربڕی، باری نائاسایی کە پاش کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ی زایینی لەو وڵاتە ڕاگەیێندرا، بەزوویی کۆتایی پێ بێت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ماڵپەڕی نێت گازێتەی تورکیا، عەبدوڵڵا گوێل کە لەگەڵ پەیامنێران لە ئەستەمووڵ قسەی دەکرد، وتی: پڕۆژەبڕیاری نوێ نێردراوەتە پەرلەمانی تورکیا بۆ نوێکردنەوەی سێ مانگەی باری نائاسایی بەڵام هیوادارین ئەوە دواجار بێ کە ئەو پڕۆژەبڕیارە بۆ پەسەندکران دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا وتی: تورکیا پاش کودەتا بێ ئەنجامەکەی ٢٠١٦ لەگەڵ بارودۆخی نائاسایی بەرەوڕوو بوو و کردەگەلێکی وەک دانانی باری نائاسایی بۆ کۆنترۆڵی بارودۆخ پێویست بوو.

ناوبراو لەهەمان کاتدا، وتی: ئێستا کە بارودۆخ دەمێکە لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری دایە، پێویستە بارودۆخی وڵات بگەڕێندرێتەوە باری ئاسایی.

دواخولی ڕەچاوکرانی باری لوتکەیی لە تورکیا١٩ی ژانڤییەی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێ و بڕیارە پڕۆژەبڕیاری نوێکرانەوەی بۆ شەشەمین جار لە پەرلەمانی تورکیا، تاووتوێ بکرێ.

بێتوو ئەو پڕۆژەبڕیارە پەسەند بکرێ، باری نائاسایی لەو وڵاتە بۆ شەشەمین جاری بەردەوام و بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە نوێ دەکرێتەوە.

جێ بەجێ کرانی باری نائاسایی دەسەڵاتەکانی بەرپرسانی ئاسایشیی تورکیا زیاد دەکا بۆ گرتنی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن زانای دینیی تۆمەتبار بە ڕێبەری کردنی کودەتای ژوولای٢٠١٦ لە تورکیا.

سەرپەیڤ