جەختی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هێزمەند کردنی هاوکاریەکان لە گەڵ بریتانیا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەریدا بۆ بریتانیا لەو وڵاتە وەک هاوپەیمان و شەریکی ئیستراتژیک ناوی برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئاسۆ شەیتد پرێس لە لەندەن ، ئەردۆغان بە ئامادە بوون لە ئەنجومەنێک سەبارەت بە پەیوەندی بریتانیا و تورکیا وێڕای ئاماژە بە مەحکووم کردنی کودەتای بێ ئاکامی تورکیا لە 15 ژوییەی 2016 لە لایەن دەوڵەتی ئینگلیزەوە وتی ئانکارا هیچکات لاگریەکانی ئینگلیز لە دەوڵەتی تورکیا فەراموش ناکات . سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژە ی کردە هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی نێوان دوو وڵات و وتی : بە قووڵتر بوونی پەیوەندی ئانکارا لەندەن لە بواری بازەرگانی مەبەستی دوو لایەن پەرەی پەیوەندیەکانی بازەرگانی لە 16 ملیار دولار بۆ 20 میلیار دولار لە ساڵە . ئەردوغان دوێنێ بەرلە بە جێ هێشتنی ئەستەمۆڵ و چوونی بەرەو لەندەن وتبووی : ئانکارا دەیەوێ بە بێ وچان دوای برگزیت درێژە بداتە پەیوەندی ئابووری نێوان دوو لایەن .