قبرس پرسی نەتەوەیی تورکیایە
سەرۆکی تورکیا لەسەفەر بۆ بەشی تورک نشینی قبرس، لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دادگەرانە و پاوەجێ بۆدامەزرانی ئاشتی وسەقام لەم ناوچەیە پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا،ڕەجەب تەیب ئەردوغان شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ موستەفا ئاکینجی سەرۆکی بەشی تورک نشینی قبرس وتی : بە هیچ لەونێ مۆڵەت نادات هەتا خەڵکی تورکی قبرس، ببێتە قوربانی بنبەستی سیاسی.
دوورگەی قبرس کەلە ناوخۆی د ەریای مەدیتەرانە دایە دوابەدوای ناکۆکی نێوان ئاتێن و ئەنقەرە لەساڵی 1974 ودوای تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان دوو وڵات بۆ دووبەشی تورک نشینی باکوور و ڕومی - یونانی - نشین دابەشکرا.
بەشی باشووری و یونانی نشینی قبرس وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە ڕەسمی دەناسرێت و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە بەڵام بەشی باکوری و تورک نشینەکەی دوورگەی قبرس تەنیا لەلایەن تورکیاوە وەک وڵاتێک بەڕەسمی ناسراوە.
لەساڵی 1974 ەوە تائێستا هەموو هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە و کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی دیکە بۆ چارەسەرکرانی پرسی قبرس و یەکێتی دیسانەوەی نێوان دوو بەشی ئەم دوورگەیە کە یەکێک لە گرفتەکانی سەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوان ئاتن و ئەنقەرە دێتە ئەژمار، بەرەوڕووی بنبەست بووەتەوە.