ته‌مووز 12, 2018 17:21 Asia/Tehran
  • دابەزینی دیسانەوەی بایەخی لیرەی تورکیاو پشکی بازرگانی ئەو وڵاتە لە بازاڕی تورکیا

نرخی لیری تورکیا لەبەرامبەر دراڤی بیانی و هەروەها بوورسی ئەستەمووڵ لە ماوەی سێ ڕۆژی ئەم دواییە دا دیسان دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  بایخی لیر و سەهامی بورسی  ئەستەمووڵ لەسرووبەندی سوێند خواردن و ناسێندرانی کابینەی دەوڵەتی نوێی  تورکیا   خەریک بوو  پەرەی دەسەند بەڵام دوای ناسێندرانی کابینە،  ئەم ڕەوتە بە پێچەوانە بوو و لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو  لیر و سەهامی  بورسی ئەستەمووڵ نیزیکەی  سەتی شەش بایخی خۆی لە دەست دا  . 

نرخی هەر دولاری ئەمریکا و یۆرو لە سەرووبەندی ناسێندرانی  کابینە لە بازاڕی ئازادی ئەستەمووڵ  بە ڕێز  4.55 لیر و 5.35 لیر فرۆشرا بەڵام لە بازاڕی ئەمڕۆ هەردولار   4.81 لیره   و هەر یوروزش  5.65  فرۆشرا   کە ئەمەش  بەمانای دابەزینی بایخی لیری تورکیایە.

شاخسی بورسی ئەستەمووڵیش  وەک گرینگترین بازاڕی سەهامی تورکیا  کە دوای چەند مانگ  دابەزین  خەریکی بەرز بوونەوە بوو لە ڕۆژی سوێند خواردنی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە سەرووبەندی یەکسەد هەزار واحیدی دا بوو  بە زۆرتر لە سەتی دوازدە دابەزین  ئێستا  هەشتاو نۆ هەزار  و 638 واحیدە.

کارناسانی ئابووری ناسێندرانی بەرات  ئالبایراک  زاوای  ئەردوغان وەک  وەزیری خەزانەداریی و دارایی  کە ئەزموونی پێویستی لە گۆڕەپانی ئابووری وڵات دانییە  بە هۆی  بەرزبوونەوەی نرخی پارە ی بیانی  و دابەزینی سەهام، ڕادەگەیەنن.

دەوڵەتی تورکیا ئێستا  لە رەوشی گوزەر لەنیزامی سیاسی پەرلەمانی  و سەرۆکایەتی دایە و زۆرێک لە وەزارەتخانەکان و دامەزراوەکانی ئابووریش  تێکەڵ بوونە و نادیار بوونی بەڕێوەبەران و ڕەوشی ئیدارەی  دامەزراوەکانی ئابووریی ئەم وڵاتەش لە نموونەی هۆیەکانی بەرزبوونەوەی نرخی  پارەی بیانی و کەم بوونی بایخی پشک لە تورکیا ڕاگەیەندراوە.

ئەردوغان لەحاڵێکدا سیستمی حکومەتی  نوێ لە تورکیای دەست پێکردووە  کە ئەم وڵاتە بە پەرەی قەرزی بیانی و هەڵاوسان دەتوانن  بە هاسانی ئابووری و سیاسەتی تورکیای لە سەردەمی حکومەتی ئەردوغان  ئاڵۆز بکەن.