ئاب 10, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان بۆ خەڵکی تورکیا : دراوی بیانی بگۆڕن بۆ لیری تورکی

سەرۆکی تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئابووریی ئەمریکا لە دژی تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە گەلی ئەم وڵاتەی ویست دراوی بیانیی خۆیان بگۆڕن بۆ لیری تورکیا .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی سەداوسیما ، رەجەب تەییب ئەردۆغان روو لە خەڵکی تورکیا گوتی : بە داکۆکی لە لیری( یەکەی دراوی تورکیا ) ئەم وڵاتە وڵامێکی جدد ی بدەنەوە بە کەسانێک کە شەڕی ئابووریان لە دژی تورکیا بەڕێ خستووە .

سەرۆکی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشە و و گوشار و پیلانگێڕیی ئەمریکا کاریگەری نابێ بەسەر ئابووری تورکیاوە ، گوتی : دەبێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردە لە گەڵ وڵاتانی چین و روسیا و ئێران بۆ تێپەڕین لە قەیرانی ئابووری هاریکاریەکی زیاترمان هەبێ .

ئەو  وتیشی : گەل و حکومەتی تورکیا بە یەکیەتی و یەکدەنگی رووبەڕووی شەڕی ئابووری دەبێتەوە و ئەوەش بەهێزترین وڵام بە رۆژاوایە .

ئەردۆغان بە دوای دابەزینی بەهای لیری تورکیا لە بەرامبەر دۆڵاری ئەمریکی دا رایگەیاند : تورکیا لەشەڕی ئابووری دا نوشوستی ناهێنێ و بەرزوونەوەی بەهای دۆڵار ، لەمپەرێک نابێ لەسەر رێگەی جێبەجێ بوونی پرۆژە گەورەکان لە تورکیادا .

ئێستاکە هەر دۆڵارێکی ئەمریکا یەکسانە بە شەش لیری تورکیا کە دابەزینێکی مێژووی بەهای لیری تورکیا لە بەرامبەر دۆڵاردا دێتە حیساب .

سەرپەیڤ