تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 11:18 Asia/Tehran
  • گیرانی ژمارێکی دیکە لە لەشکەریانی تورکیا بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ گروپی گولەن

هێزە ئاسایشیەکاین تورکیا ، 49 پلەداری لەشکەریی دیکەیان لە 28 پارێزگەی ئەم وڵاتە بە تاوانی هاریکاریی لە گەڵ گروپی گولەن گرت .

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، بە گوێرەی فەرمانی داواکاری گشتیی ئانکارا ، لە 28 پارێزگەی تورکیادا ، هەڵمەتی گرتنی 49 لەشکریی دیکە بە تاوانی دەست تێدابوون لە کودیتای سەربازیی ناکامی حوزەیرانی 2016  و هاریکاریی لە گەڵ گروپی گولەن ئەنجام بوو .

دەگوترێ لەم خولەی هەڵمەتەکەدا بۆ گرتنی گومانلێکراوان ، 20 کەس لە لەشکەریان لە سەر کار بوون و 20 کەسی دیکەش تازە خانە نشین کرابوون .

تورکیا بانگەشە دەکات فەتحڵڵا گولەن کە دانیشتووی ئەمریکایە و سەردەمێک یەک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەهاتە ئەژمار، بە دزە کردنە نێو دام و دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و سیستەمە دەوڵەتییەکان، کودەتای بێ ئاکامی ١٥ی ژولایی ساڵی ٢٠١٦ی وەڕی خستووە، بانگەشەیەک کە گولەن بە هیچ لەونێ ناچیتە ژێر بارییەوە و بە توندی ڕەتی دەکاتەوە.

دەزگە ئەمنیی و دادەوانییەکانی تورکیا بە فەرمانی ئەردوغان دوابەدوای کودەتاکەی ژولای ٢٠١٦ تا ئێستا هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە، زیاتر لە ٥٠ هەزارکەسیان گرتووە و نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسیشیان لە سەر کار و پۆستی دەوڵەتی وەلا ناوە.