تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا : راهێنانی هێزە هاوبەشەکانی تورک - ئەمریکایی بۆ گەڕانی هاوبەش لە منبەج دەست پێ بووە

خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند : راهێنانی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکی - تورکی بە مەبەستی گەڕانی هاوبەش لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبەج و پڕەنسیپە ئاسایشیەکانی ئەم هێهزانە دەست پێ بووە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی ، خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکێدا بە ئاماژە بە نەخشە رێگەی منبەج رایگەیاندووە : راهێنانی هاوبەشی هێزی ئەمریکی - تورکی  بە مەبەستی گەشت لێدانی هاوبەش لە چوارچێوەی نەخشە رێگەی منبەج و پڕەنسیپە ئاسایشیەکانی ئەم هێزانە دەست پێ بووە .

نابراو لە لێدوانەکانی دا جەختی کردووە : دوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا وەک هاپەیمانی ناتۆییش دوای چەندین رێککەوتن کە لەسەر منبەج لە باکووری سوریا بوویانە ،  تا ئێستا گەشتی سەربازیی سەربەخۆ بەڵام بە هاواهەنگیی تەواو لە گەڵ یەکتریان ئەنجام داوە . ئێستاش راهێنانی پێویست بۆ ئەنجامدانی گەشیتی هاوبەش دەستپێ بووە .

وەزیری بەرگری تورکیا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تیمی ئەمریکی کە لەم راهێنانەدا بەشداری دەکات لە رێکەوتی دووی ئوکتوبری 2018 دا هاتووەتە غازی ئەنتەپ وتی : دوای کۆتایی خولی راهێنان ، بە ئاڕاستەی دابین کردنی ئاسایش و سەقام لە ناوچەکەدا و رێگرتن لە چالاکیی تاقمە تیرۆریستەکان گەشت دەکەین.