پێداگری ئەردوغان لەسەر ئۆپراسیۆنی هێزی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا
سەرۆکی تورکیا لەنێو کۆڕی ژومارێک لە چەکدارانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: بەم زووانە ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا دەست پێ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، رەجەب تەیب ئەردوغان لەشاری سپارتا و لەنێو کۆڕی تاقمێک لە چەکدارانی سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : سوپای تورکیا دوای وەدەرنانی هێزی بەکرێگیراو، بەنیازی جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنێک بە دژی تاقمە تێکدەرەکان و نەیاران لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە نێو خاکی سوریایە.
سەرۆکی تورکیا وتی : ئامانج لە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆن لەنێو خاکی سوریا، سەرکوت کردنی ئەو چەکدارانەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت .
ئەمریکا لە دووساڵ لەمەوبەرەوە بێ هیچ کەمتەرخەمییەک بەرامبەر وشداری دان و نەیارەتییەکانی تورکیا بەبیاانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەیان بۆ چەکدارانی کورد لە ناوچەکانی باکووری سوریا نێردراوە.
تورکیا لەسەر ئەو باوەڕەیە هێزی کوردی سوری، جیاوازییەکی لەگەڵ هێزی پەکەکە نییە و چەکی نێردراوی ئەمریکا بۆ ئەوان لە ئەنجام دا بەرەو تورکیا سێرە دەگرێت .