تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • تورکیا خەریکی گواستنەوەی هێز وکەرەسە بۆ کوبانێ وگرێ سپی یە

دوابەدوای پەیامی ئەردۆغان لەمەڕ هەڵمەتی سەربازی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فورات سەرچاوە خۆ جییەکان لە ناردنی بەربڵاوی هێزە وکەرەسەی سەربازی سوپای تورکیا بۆ کانتونەکانی کۆبانێ وگرێ سپیی هەواڵی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، دوابەدوای بیروڕادەربڕینەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمەڕ جێ بەجێ کردنی هەڵمەتی سەربازی ڕۆژهەڵاتی فورات، هەواڵدەری هاوار نێوز ، بەگیڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆجیی لە ناردنی بەربڵاوی هێزە وکەرەسەی سەربازی سوپای تورکیا بۆسەر کانتونە کوردنشینەکانی کۆبانێ وگرێ سپیی لە باکووری سووریا هەواڵی داوە. بە پێی زانیاریەکانی بەدەس هاتوو، هێزکانی سوپای تورکیا خەریکی ئامادەیی بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتێکی سەربازی بۆسەر گردوپەڕی ڕۆژئاوای کۆبانێ لە پەراوێزی ڕووباری فورات وگوندەکانی زوراوا ، وئاشە لەدراوسێیەتی لەگەڵ ڕووباری فورات بووە وهێزو کەرەسەی زۆری لەم ناوچەیەدا سەقامگیر کردووە. هەروەها هەواڵە بڵاوکراوەکان لە ناوچەی گرێی سپیییش باس لە گوێزرانەوەی بەربلاوی هێزە سەربازیەکان وکەرەسەی سوپای تورکیا بۆ نێزیک ئەو کانتونانەی ژێر کۆنترۆڵێ هێزە کوردەکانی سووریا دەکات. بە پێی زانیارییە بەدەس هاتووەکان ، سوپای تورکیا دەستی داوتە  جێگیر کردنی سێی هەزار هێزی چەکداری تورکیا لە گوندی ئاک چاکال ، خالی سێفری سنووری تورکیا لە دراوسێیەتی لەگەڵ گرێی سپیی " تل ئەبیەز" لە پارێزگەی شانلی ئورفا . هەروەها بەپێی زانیاریە بەدەس هاتووەکان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە کاژێر ١٩ بە کاتیی خۆجیی سووریا دەستی دایە تەقەکردن بەرەو گوندەکانی " ئەلیشار" وزیارەت لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆن کوبانێ. گوندیەکانی ئەم گوندانە دەبیژن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە چەکی دوچکا دەستیان داوەترە تەقە بەرەو گوندەکە.