تشرینی دووه‌م 05, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی خۆجیی لە تورکیا : شەش هەزار ئەندامی هەدەپە لە زیندانەکانی تورکیا دان

سزایی تەملی ، هاو سەرۆکی پارتی دێموکراتی گەلەکان لە دوهەمین ساڵوگەڕی لەبەند کرانی سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگن یوکسکداغ ، وتوویەتی: لە حاڵێکدا دەچێنە ناو دەوران وسەردەمی هەڵبژاردنەکانی خۆجیی لە تورکیا کە شەش هەزار ئەندامی پارتی دێموکراتیکی گەلان لە زیندان دان .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس  سزایی تەملی، ها وسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان کە لە دوهەمین ساڵوگەڕی لەبەندکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگن یوکسکداغ ، هاوسەرۆکانی  پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان وئەندامانی ئەم پارتە لە چواری نوامبەری ٢٠١٦ی زایینی وتاری دەدا لە بیروڕادەربڕێنێکدا بە ئاماژەدان بە شەپولی بەربڵاوی لەبەند کردن وزیندان کردنی پارتی دێموکراتیکی گەلان وتوویەتی : لە حاڵێکدا دەچێنە ناو سەردەم ودەورانی هەڵبژاردنەکانی خۆجیی لە تورکیا کە شەش هەزار ئەندامی پارتی دێموکراتیکی گەلان لە زیندانەکان دان. ٥٣کەس لە سەرۆکانی  شارەداریەکانی سەربە پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لە زیندان دابوونە وبۆ ٩٦ شارەداریش سەرپەرەشت دیاری کراوە. ناوبراو لە درێژەی بیرورادەربڕینەکانی خۆیدا وتی: لە سەردەمێکدا کە بە هەڵمەتەکانی سیاسی وکردەوی سەرەڕۆیانەی بەدەر لە چوارچیوەی یاساوڕێسا هەوڵ دەدرێت هەتا خەبات بۆ دێموکراسی لەناوبەرن ، ئێمە وەکوو پارتی دێموکراتیکی گەلەکان درێژە ئەدەین بە خەباتەکانی خۆمان بۆبێ کەڵک کردنی ئەم کردەوانە .