ئهمریکا چهند سهرکردهیهکی پهکهکهی خسته لیستی داواکراوانهوه
ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا چهند سهرکردهیهکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پهکهکه) ی خسته لیستی داواکراوانهوه و پارهیهکی زۆریشی وهک پاداشت تهرخانکرد بۆ ئهو کهسهی که زانیاری لهسهر شوێنی ئهو سهرکردانهی پهکهکه بدات.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی سەحەری کردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵ و شرۆڤەی " وێستگە نیوز " ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی بڕی 12 ملیۆن دۆلار بەخششی بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای پەکەکە داناوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیە دەست پێدەکات: موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار".
ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ماسیۆ پالمەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا.
ماسیۆ پالمەر دەڵێت: "لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەخۆشحاڵییەوە یەکەم سەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجامدا. لە سەردانەکەمدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا و پەرلەمان و بازرگانان لەبارەی چەند نیگەرانی و پرسێکی هاوبەش کۆبوومەوە".
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرز دەنرخێنێت. لە بەشێکی ئەم سەردانەمەدا بەخۆشحاڵییەوە ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەدەیەنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".