هەڵمەتی بەربڵاو لەدژ ڕەوتەکانی سەر بە جەماعەتی گولەن لە پارێزگا جیاجیاکانی تورکیا
لەدرێژەی هەڵمەتەکانی هێزی ئاسایش و دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا دژ بە ڕەوتەکانی وابەستە بە جەماعەتی گولەن، بڕیاری قۆڵبەست کرانی زیاتر لە سەت کەس بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ جەماعەتی گولەن لەلایەن دادئەستێنەکانی ئەستەمووڵ و قونییە دەرکراوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، لەدرێژەی هەڵمەتەکانی هێزی ئاسایش و دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا دژ بە ڕەوتەکانی سەربە جەماعەتی گولەن، دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئەستەمووڵ پاش لێکۆڵینەوەو تاووتوێکان بڕیاری قۆڵبەست کرانی نەوەد و شەش کەس لە فەرمانبەرانی هۆڵدینگ کایناک و کۆمپانیاکانی سەر بەو هۆڵدینگە مەزنەی تورکیای بەتۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ کەسانێکی وەک فەتحوڵڵا گولەن، کەمال باتماز و هارون شاهین لە گەندەڵیی دراڤی١٧-٢٥ی دیسەمبەری دەرکردووە کە بەهۆی دوازانیارییەکان لە وردییاتی ئەو هەڵمەتانە، هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا پەنجاو پێنج کەس لەو کەسانەی قۆڵبەست و ڕەوانەی بنکەکانی پۆلیس کردووە.
هەروەها هەواڵی بڵاوکراوە لە قونییەش باس لە دەسپێکرانی هەڵمەتی هاوبەش دەکا لە بیست و چوار پارێزگای تورکیا بەناوەندێتی قونیە لەدژ ٣٤ کەس لە هێزەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەتۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ جەماعەتی گولەن.
دادئەستێنیی قونییە لە بڕیارێکدا فەرمانی گرتنی سی و چوار کەس لە هێزە چەکدارەکانی تورکیای دەرکرد کە پاش دەرکردنی ئەو بڕیارە لە بیست و چوار پارێزگای تورکیا بەشێوەی هاوبەش هێرش کراوەتە سەر چەندین ناوونیشانی لەپێشدا دیاری کراو.