باڵوێزی نوێی ئێران لە تورکیا، نامەی مانەوەی خۆی ڕادەستی ئەردوغان کرد
شوبات 08, 2019 16:52 Asia/Tehran
باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا ، نامەی مانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد فەرازمەند باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنقەرە ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادەبوون لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەش تەپەی ئەنقەرە، نامەی مانەوەی خۆی ڕادەستی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا کرد . لەم چاوپێکەوتنەدا ژومارێک لە کاربەدەستانی باڵوێزخانەی ئێرانیش ئامادە ببوون.
فەرازمەند بەرلەمە، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوە لەبەشی کەنداوی فارس و باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەحرەین بوو .