شوبات 16, 2019 09:27 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : ئەمریکا روانگەیەکی یەکپارچەی بۆ کشانەوە لە سوریا نیە

سەرۆکی تورکیا رۆژی هەینی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لە حکومەتی ئەمریکادا هیچ یەکدەنگیەک بۆ بڕیاردان نیە ، گوتی : کۆشکی سپی ناتوانێ ڕوانگەیەکی یەکپارچە لە بارەی کشانەوە لەسوریا بەدی بێنێ .

بەپێی راپۆرتی هەوڵدەری سەداو سیما ، رەجەب تەییب ئەردۆغان جەختی کردەوە هەڵوێستی تڕەمپ هەمیشە لە گۆڕاندا بووە .

دۆناڵ تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا 19 ی دیسامبر دوای حەوت ساڵ بێ توانایی تیرۆریستان لە رووخاندنی نیزامی سوریا رایگەیاند هێزە ئەمریکیەکان بەمزوانە لە سوریا دەکشێنەوە . ئەم بڕیارە هێشتا جێبەجێ نەکراوە .

سەرۆکی تورکیا هەروەها ئاماژەی کردە تاوانکاریی کوشتنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی و گوتی رێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بە پێچەواەی بانگەشەکانی ، هەموو تەرکیزی خۆی لەسەر ئەم دۆسیە دانەناوە . ناوبراو وتیشی عەرەبستانی سعودی بۆ دادگایی کردنی بکوژرانی خاشوقچی کات بە فێڕۆ ئەدات و تا ئێستا کەسی دادگایی نەکردووە .