ئەردوغان: سیستەمی S_400 ساڵی داهاتوو کاری خۆی دەست پێ دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ، ساڵی داهاتوو لەم وڵاتە کەڵکی لێ وەدەرگیردرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێشەممە وتی: بە هاتنی هێدی هێدیی پارچەکانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ، ئەم سسیتەمە لە یەکەم ڕۆژانی مانگی ئاپریلی ٢٠٢٠ بە تەواوەتی لە تورکیا دادەمەزرێ و کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.
ئەردوغان هەروەها باسی گەیشتنی هەشتەمین فڕۆکەی هەڵگری پارچەکانی دیکەی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 بە ئانکارای کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممەیش سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 لە ڕووسیا وتبووی کە تورکیا ئەو سیستەمی بەرگرییە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە وڵاتەکەی خۆی کڕیوە.
ڕەوتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا بە تورکیا لە ڕۆژی ١٢ی ژولایی ٢٠١٩ـەوە دەست پێ بووە .
گرێبەستی فرۆشتنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ی ڕووسیا بە تورکیا سێسەمبەری ٢٠١٧ لە لایەن ئەم دوو وڵاتەوە واژۆ ومۆر کرا.
ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بێتوو تورکیا ڕووسیا وەرگرێ ، واشینگتۆن ڕەوتی فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 بەم وڵاتە رادەگرێ و بایکۆتگەلێکی قورس بە سەر ئانکارا دادەسەپێنێ.