ته‌مووز 16, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • هەڵپەسێردرانی دانوستانەکانی ئاستی باڵای یەکێتی ئوروپا لەگەڵ تورکیادا

یەکێتی ئوروپا دانیشتنی هاپێوەند بە پەیوەست بوونی تورکیا بەو یەکێتییەو دیدارەکانی دیکەی ئاستی باڵا لەگەڵ ئانکاڕای هەڵپەسارد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ ئەنجومەنی ئوروپایی رۆژی سێ شەممە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، لەبەر درێژەی هەڵکۆڵینەکانی تورکیا لە لێوارەکانی قبرس، ئەو وتووێژ و دانوستانانەی ئاستی باڵا هەڵدەپەسێرێ کە لەچەند مژاردا لەگەڵ ئانکاڕا لەئارادا بوو.

ئەنجومەنی ئوروپایی لەبەیاننامەکەیدا داوای لە ئانکارا کرد خۆببوێرێ لە درێژەی هەڵکۆڵینەکان لە کەنارەکانی قبرس و ڕێزبگرێ لەمافی سەروەریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە.

تورکیا ئەم بەینە دووهەم کەشتی تایبەتی هەڵکۆڵێنەکانی بەناوی "یاووز" بۆ دۆزینەوەی گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە ناردۆتە نزیک لێوارەکانی دوورگەی قبرس.

یەکێتی ئوروپا مانگی رابردوو وشداریی بە تورکیا دابوو ؛ بێتوو هەڵمەتی دۆزینەوەی گاز لە لێوارەکانی قبرس درێژەی بێ، بایکۆت بەسەر ئانکاڕادا دەسەپێنێ.

سەرپەیڤ