جەختی وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر پێویستی ئامادە بوونی هێزەکانی ئەرتەش لە قبرس
وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئامادە بوونی سەربازی ئانکارا لە قبرس بۆ ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بتوانێ بەرپرسایەتیەکان و بەڵێنەکانی لە بواری پاراستنی مافی بەڕەگەز تورکەکان بە جێ بێنێ پێویستە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزون ،خلوسی ئاکار لە سەفەریدا بۆ بەشی تورک نشینی قبرس وێڕای ئامژە بە وەی کە ئامانجی سەرەکی ئانکارا پاراستنی ئاسایش و بوونی کەسانی بەڕەگەز تورکی قبرسی لەو دووگەدایە وتی : تورکیا خوازیاری ئاشتی و پەیوەندی نیاز پاکی دراوسێیەتی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیترانە ئێژە و قبرسە . وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی ئانکارا چاوەڕئوانی هەی یونان و حکومەتی بەشی باشووری قبرس بە پێی یاساکانی مافەوانی نێونەتەوەیی و پەیوەندی نیازپاکی درواسێیەتی بجووڵنەوە و بۆ چارەسەری کێشەکان لەو ڕێبازەدا هەنگاو هەڵبگرن . دوورگەی قبرس کە لە دەریای مەدیترانە دایە بە دوای ناکۆکیەکانی نێوان یونان و تورکیا لە ساڵی 1974 و دوای تێکهەڵچوونەکانی سەربازی نێوان دوو وڵات بە دوو بەشی تورک نشینی باکووری و یونانی نشینی باشووری دابەش کراوە . چەن خولی وتووێژی دوو لایەنی تورک نشین و یونانی نشینی قبرس لە ساڵەکانی ڕابردوودا بە نێوبژیوانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی سیاسی وڵاتانی تورکیا و یونان بووە هۆی چارەسەر کردنی پرسەکان و یەکێتیی دوبەشی دوورگەی قبرس.