خۆلی نوێی وتووێژەکانی ئاستانە لە تورکیا بەڕێوە دەچێت
کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەری وتووێژەکانی ئاستانە، مانگی داهاتوو بە مەبەستی وتووێژ لەبارەی قەیرانی سووریا لە نێوان سێ وڵاتی ئێران - تورکیا - ڕووسیا لە تورکیا بەڕێوە دەچیت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری سپۆتنیک ، دێمیتری پسکوف وتەبێژی کۆشکی کرملین ، لە قسە گەلێکدا بە ئاماژەدان بە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لە نێوان وڵاتانی ئێران، تورکیا ، ڕووسیا وتی: کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژەکانی ئاستانە ، مانگی داهاتوو بە مەبەستی وتووێژ لەبارەی قەیرانی سووریا لە نێوان سێ وڵاتی ئێران - تورکیا- ڕووسیا لە تورکیا بەڕێوە دەچێت. بە قسەی وتەبێژی کرملین ، وەکوو خۆلە کانی پێشوو ڕٶژی یەکەمی ئەم کۆبوونەوانە تەرخان دەدرێت بە مژارەکانی تەکنیکی ، ووتووێژە دووقوڵی وچەند لایەنەکانی نێوان گروپە کان ودوای ئەمە وتووێژەکان لەپشت دەرگا داخراوەکان ڕۆژی دوای کۆبوونەوەکە بە شێوەی تۆکمە وتەواو و چڕ وپڕبەڕێوە دەچێت.