ئه‌یلوول 19, 2019 09:51 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکیا دوو حەوتە دەرفەت بۆ ئەمریکا دیاریی دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا وتی: لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دوو حەوتەی دیکە دەرفەت بە لایەنی ئەمریکی دەدەین، ئینجا ئەگەر ئەوەی ویستمان نەکرا بەرنامەکانی خۆمان ڕادەپەڕێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی طەبەر حەوتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا وتی: لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دوو حەوتەی دیکە دەرفەت بە لایەنی ئەمریکی دەدەین، ئینجا ئەگەر ئەوەی ویستمان نەکرا بەرنامەکانی خۆمان ڕادەپەڕێنین.

ئەردوغان لە قسەکانی دا پێی داگرت: لە بارەی کێشەی ئیدلەب و ڕۆژهەڵاتی فۆراتەوە چاوەڕوانی پشتگریی هەمەلایەنەی وڵاتانی ئەورووپی دەکەین.بەس بە باسی زک، تێرنابین ، بە تەمای هەنگاوی کردەیین، ئێمە لە ئێستادا میوانداری لە سێ ملوێن و 500 هەزار پەناخوازین لە وڵاتەکەماندا، لە دنیادا ئاوا نمونەیەک بەدی ناکرێت. ڕەنگە ئەگەر نەتوانین ئاسایشت و سەقام دەستبەجێ لە ئیدلەب دا دابین بکەین، ڕاشکاوانە عەرزتان دەکەم کە ناتوانین بەرپرسایەتیی ئەو چوار ملوێن مرۆڤەی کە لێرە دەژین بە ئەستۆ بگرین.

ئەردۆغان زیاتر وتیشی: ئەگەر ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات دروست بکرێت دەتوانین بە لە بەرچاو گرتنی قووڵایی ناوچەکە کە 2 تا 3 ملیۆن کەس لە پەنابەرە سوورییەکان کە لە تورکیاو ئەورووپادان لەم ناوچەیە جێگیر بکەین. ئەو ئاڵ و گۆڕانەی کە لە مانگی داهاتوو ڕوودەدەن ئەوە دیاری دەکەن کە قەیرانەکەی سووریا بە هێوری چارەسەر دەبن یان ئەوەی کە قەیرانەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرە دەستێنێ و بەردەوام دەبێت.