تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • داگیرکرانیی هەندیک لە ناوچەکانیی باکووری سوریا لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە

وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا بە دەرکردنیی بەیاننامەیەک باس لە داگیرکرانیی دووگوند و بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریا دوابە دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە ناسراو بە "کانی ئاشتی" کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ەهواڵدەری فارس، وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا ئەمڕٶ(پینج شەم) ڕایگەیاند،پەلامارەئاسمانییەکان، تۆپخانەیی و زەمینی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانی ڕەققە و حەسەکەی سوریا،سەرکەوتووانە بووە.بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ئۆپەراسیۆنە هەروا درێژەی هەیە. تاقمی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاندووە، لە دەستپێکی پەلامارەکان ئێوارەێ چوارشەمی تورکیا بۆ سر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا،تابە ئێستا لانیکەم ١٥ کەس کوژراون و ٤١ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئێواڕەێ دوینێ چوارشەم باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای ئەم وڵاتە کرد بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.  ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لەباکووری سوریا بەرەوڕووی شەرمەزارکردنی بەربڵاوی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی بۆتەوە.  کاربەدەستانی سوریا هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە جەختیان کردووە سوورییەکان بەرەڤانی دەکەن لە سەروەری و دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی خۆیان. هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا"قسد"(کوردانی سوریا)یش ڕایانگەیاندووە، پەلاماری تورکیا دەکەن بە شەڕێکی تۆکمە و تەواو.سوپای تورکیا لەماوەی ٣ ساڵی ڕابردوو، چەندین جار دەستدرێژی کردووە سەر خاکی سوریا.