رەخنەی پەرلەمانتارێکی تورک لە دەسدرێژکاریی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی سووریا
تشرینی یهکهم 19, 2019 18:49 Asia/Tehran
نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا بەڕەخنەگرتن لە دەسدرێژکاریی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر باکوری سووریا، وتی: ئەو شەڕە قەت دادپەروەری ودیموکراسی لێ ناکەوێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ "ئەحمەد شەیک" نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەشاری ئەستەمووڵ و ئەندامی لیژنەی دادپەروەریی پەرلەمانی تورکیا رۆژی شەممە پێی داگرت: لە تورکیا بەرەوڕووی کایەی نوێی دیکتاتۆریەتی کۆشکی سەرۆک کۆمارین کە تێیدا لە خوێنی هەژاران وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەردەگیردرێ.
ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند: هەر شەڕێک سێ لەشکری کوژراو، تازیەدار و چەتەی بەدواوە دەبێ و هیچ شەڕێک قەت دادپەروەریی و دیموکراسی لێناکەوێتەوە، بەڵکوو سەرەڕۆیی کەسێک بەهێز دەکاو زوڵم و ستەم پەرە پێ دەدا.