ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکردنی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 بە ترکیا
تشرینی دووهم 05, 2019 08:25 Asia/Tehran
ترکیا باسی ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکرانی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 لە روسیا دەکات .
سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی ترکیا لە دانیشتنێکدا لە بارەی ڕادەستکران و جێگیربوونی ئەم سیستمە موشەکیە گوتی : لەوانەیە ڕادەستکرانی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 ی روسیا بە دواکەوتنەوە بێت .
ئیسماعیل دەمیر بێ ئەماژە بە هۆکاری ئەم دواکەوتنە لە بارەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی روسیی سیخۆ 35 گوتی ئانکارا خەریکی لێکدانەوەی پێشنیارەکانی کاربەدەستانی مسکۆ لەم بارەدایە .
بەپێی رێککەوتنی دییسامبری 2017 ی ئانکارا - مسکۆ ، ترکیا دوو سیستمی موشەکیی ئێس 400 ی بە نرخی 2 ملیار دوڵار لە روسیا کڕیوە کە یەکەم کاروانی ژوئیەی رابردوو ڕادەستی ئانکارا کراوە .
.................
رێگاچارەی دەربازبوونی عێراق لە قەیرانی ئێستا