لێدوانی ئەردۆغان لەمەڕ یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا
سەرۆکی تورکیا باسی یارمەتی سەربازیی ئەمریکا بە هێزە کوردیەکانی سووریا دەکات
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو هەنگاریا لە فڕۆکەخانەی ئانکارا بە ئاماژە بە هەڵمەتی سەربازیی ترکیا لە باکووری سویا گوتی ، ئەمریکا نزیکەی 33 هەزار ترێلی کەلوپەلی سەربازیی بۆ گروپە کوردەکان لەم ناوچەیەیناردووە .
سەرۆکی ترکیا هەروەها وتیشی ، ئەو بڕیارە 13 ی نوامبر سەردانی واشنگتۆن بکات .
دەسدرێژیی سەربازیی ترکیا بۆ سەر باکووری سوریا ناسراو بە هەڵمەتی کانی ئاشتی کە ڕۆژی چوارشەممە 9 ی ئوکتبر بە بیانووی نەهێشتنی تیرۆریسم دەسپێببوو ، بە دوای رێککەوتنی ئانکرا و مسکۆ بە شێوەی کاتی کۆتایی هات. بەڵام هێزەکانی ئەرتەشی ترکیا لە باکووری سوریا ماونەوە .
هەڵمەتی سەربازیی و داگیرکاریی ئەرتەشی ترکیا لە باکوری سوریا رووبەڕووی شەرمەزار کرانی خەڵک و حکومەتی سوریا و هەروەها کۆمەڵی جیهانیی بووەتەوە .