هەدەپە: له‌ئێستادا هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بە دیالۆگ لە ئارادانیە
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستانی ئێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا کۆنگرەى پارتەکەیان دەبەستن و لایەنە سیاسیەکانى هەرێمیش بانگهێشتى کۆنگرەکە کراون.
موزه‌یه‌ن گونه‌ش هاوسه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له هه‌رێم راگەیاند" ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌می هه‌ده‌په ته‌واو بووه که ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه له ئانکارای پایته‌ختی تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
گونه‌ش ئاماژەى بەوەش کرد، سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت کراون، بە وتەى خۆشى زۆربه‌ی لایەنەکان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه کە به‌شداری کۆنگره‌که ده‌بن.
ئەو هەروەها باسى لەوە کرد، له‌م کۆنگره‌یه‌دا هاوسه‌رۆکایه‌تی هەدەپە په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، رونیشی کردەوە کە زۆربه‌ی ئه‌ندام و به‌رپرسانی ئێستای هه‌ده‌په به‌شداری کۆنگره‌ی چواره‌م دەکەن.
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان، وتیشى"هه‌موو هه‌وڵێکی هەدەپە بۆ ئاشتیه و ده‌یه‌وێت کێشه‌ی گه‌لی کورد به‌ڕێگای ئاشتی چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ ده‌رفه‌تێک له ئارادانیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد لە ڕێگای دیالۆگەوە.