ئادار 25, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • راگێندرانی باری نائاسایی لە 16 ناوچەی پارێزگەی کوردنشینی بتلیس

پارێزگاری بتلیس لە بەیاننامەیکدا بە ئاماژە بە دەسپێبوونی هەڵمەتی لەشکەریی لە سنوری پارێزگەی بتلیس لە دژی پەکەکە ، لە 16 ناوچەی ئەم پارێزگەیە باری نائاسایی راگەیاند .

بە پێی بەیاننامەی پارێزگاری بتلیس ، باری نائاسایی لە رۆژی سێشەممەوە لە چەند ناوچەی ئەم پارێزگەیە دەسپت پێبووە و هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە دژی چالاکیەکانی پەکەکە لەو 16 ناوچەیە کە لە بەیاننامەکەدا ناویان هاتووە دەسپێکردووە .

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا لە رۆژی رابردووەوە لە پارێزگا کورنشینەکانی تورکیا دەستیان داوەتە هەڵمەتی سەربازیی لە ژێر ناوی نەهێشتنی تیرۆریسم و لەم پێوەندیەدا 7 سەرۆک شارەوانیی سەر بە هە دە  پە یان گرتووە .

 پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە کاردانەوە بە توندبوونی هەنگاوەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی کوردانی ئەم وڵاتە لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاند دەسەڵاتی سیاسی تورکیا بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و رەخنەی لایەنە کوردیەکان لە کردەوەی لاوازی حکومەتی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا ، سەرکوت کردنی کوردانی توند کردووە و بە دوای کودیتای مافەوانیی لە تورکیادایە .