ئادار 25, 2020 15:46 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا  لە تورکیا : ٤٤  گیان لە دەستداو   و ١٨٧٢ توشبوو دوایین ئاماری کوڤید ١٩

وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیامێکدا بە خستنەڕووی دوایین ئاماری ڤایروسی کۆرۆنا لە تورکیا رایگەیاند : ژماری توشبوان بەم ڤایروسە لە تورکیا گەیشتە ھەزار و ٨٧٢ کەس و ئاماری گیان لە دەستداوانیش گەیشتە ٤٤ کەس .

 بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، فەخرەدین کوچا  وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیامێکدا بە خستنەڕووی دوایین ئاماری ڤایروسی کۆرۆنا لە تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ٣٤٣ توشبوی نوێ لەم وڵاتەدا ناسراون گوتیشی: بەم جۆرە ژماری توشبوان بەم ڤایروسە لە تورکیا گەیشتووەتە ھەزار و ٨٧ ٢ کەس و ژماری گیان لەدەستداوانیش ٤٤ کەس . 

 وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاژری رابردوودا سێ ھەزار و ٩٥٣ تاقیکردنەوەی کۆرونا ئەنجام بووە کە ئاماری تێکڕای تاقیکردنەوەکان لەسەر شارومەندانی تورکیا لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە لە تورکیا گەیشتووەتە ٢٧ ھەزار و ٩٦٠ حاڵەت .  ئەگەر قوربانیشمان بووبێ دیسان بۆ تورکیا درەنگ نەبووە . بێتوو رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر دەتوانین پێش بە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە بگرین .