May 17, 2020 23:00 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە  تورکیا گەیشتە 150 ھەزار کەس

وەزاڕەتی تەندروستیی تورکیا ئەمشەو باسی تومارکرانی ھەزار و 368 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنای کرد لەم وڵاتە لە 24 کاژێری رابردوودا و گوتی ، ژماری تووشبوان بە ڤایروسی کرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 149 ھەزار و 435 کەس .

 بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی تەندروستیی تورکیا ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لەو وڵاتەشی چوار ھەزار و 140 کەس راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی شەممە 44 کەس زیادبوون نیشان ئەدات . 

بە گوێرەی دوایین ئامار تا ئێستا زیاتر لە 4 میلیۆن و 770 ھەزار کەس لە جیھاندا کۆرۆنایان گرتووە کە لەو ژمارە نزیکەی یەک میلیۆن و 843 ھەزار کەس چاک بوونەوە و لانیکەم 314 ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.