ئه‌یلوول 23, 2020 05:12 Asia/Tehran
  • تازەترین ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاو کرایەوە

٦٨ قوربانی و هەزار و ٧٤٣ تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا، ٦٨ کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

 ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ئەیلوولی ٢٠٢٠وەزیری تەندروستیی تورکیا، «فەخرەدین کۆجا» ڕایگەیاند: هەزار و ٧٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، کە بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان دەگاتە ٣٠٤ هەزار و ٦١٠ کەس.

هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا، ٦٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتووەتە  حەوت هەزار و ٥٦٤ کەس.

سەرپەیڤ