ئەگەری دەست لەکارکشانەوەی سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی
سەناتۆرێکی دیمۆکراتێکی ئەمریکی، باسی دەست لە کارکشانەوەی سەرۆکی ئەم وڵاتەی کرد لە ڕۆژانی داهاتوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیندیپندنت دیانە فینشتاین ، ئەندامی لیژنەی دادەڤانی سەنا دوای خۆپیشاندانی خەڵکی لوسانجلس بەدژی دونالد ترەمپی سەروکی ئەمریکا وتی : دونالد ترەمپ بەرلەمەی ناچجار بێت دەست لە کارەکەی هەڵگرێ لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.
فینشتاین بە ئاماژەدان بەمەی زانیاریگەلێکی لەبەردەست دایە کە ناتوانێ ئاشکرایان بکات، وتی : شارومەندانی ئەمریکی خوازیاری ئاشکرا بوونی ڕاستییەکانن.
شارومەندانی لوسانجلس لە خۆپیشاندانەکەیان دا داوایان لە کۆنگرەی ئەمریکا کرد بۆ کشانەوەی ترەمپ هەوڵی پێویست بدەن .
خۆپیشاندەران هەروەها ترەمپ یان بە یاسا شکێن وەسف کرد.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا حەوتەکانی ڕابردوو شایەتی دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دژی سەرۆکی ئەم وڵاتە و سیاسەتەکانی لەوان سەبارەت بە بیمەی دەرمانی و کۆچبەری بووە.
گەڵاڵەی دەوڵەتی ترەمپ بۆ جێگیرکردنی بیمەی تەندوروستی و دەرمانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە دەخاتە ژێر کارتێکەری و دەبێتە هوی ئەوەی ئەوان بیمەی دەرمانی ئێستای خۆیان لە دەست بدەن .