قۆڵبەست کرانی جولیان ئەسانژ لە سەریەتییەکانی حکومەتی ئەمریکا
جێف سشنز دادئەستێنی گشتیی ئەمریکا وتی: دادئەستێنە ئەمریکییەکان بۆ دەرکردنی بڕیاری گرتنی جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕ و لەقاودەری ویکی لیکس خۆیان ئامادە کردووه.
ویکی لیکس لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لەبەر بڵاوکردنەوەی بەڵگەو سەنەدی نهێنی لەبارەی چالاکییە نهێنیەکانی حکومەتی ئەمریکا ، سەرنجی پێدراوە.
لەقاودانەکانی مانگی ڕابردوو واتە مارسی٢٠١٧ی زایینی ویکی لیکس و بڵاوکردنەوەی نزیک بە هەشت هەزار سەنەد لەمەڕ ئامرازەکانی سیخوڕیی سایبری ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا(سی ئای ئەی) لە چوونەنێو کۆمپیوتەرەکان، سێلفۆنەکان و تەنانەت تەلەفزیۆنە زیرەکەکان، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لەمیدیاکاندا بوو.
جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکی لیکس، لە ترسی ڕادەست کرانەوەی بە ئەمریکا لەبەر چالاکییەکانی لەساڵی٢٠١٢وە لەباڵوێزخانەی ئێکوادۆر لە لەندەنەو خوازیاری پارێزراویی سیاسی بووە.