پارلمانی نه‌مسا به فه‌رمی په‌چه پۆشینی قه‌ده‌غه کرد
پارلمانی نه‌مسا ڕایگه‌یاند که ده‌نگیان به قه‌ده‌غه کردنی په‌چه پۆشین له شوێنه گشتییه‌کانی ئه‌م وڵاته داوه و ده‌بێت یاساکه جێبه‌جێ بکرێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له دۆیچه وێله، پارلمانی نه‌مسا ڕایگه‌یاند که به فه‌رمی پڕۆژه یاسای قه‌ده‌غه بوونی په‌چه پۆشین ده‌نگی پێدراوه و ژنان له نه‌مسا ناتوانن له شوێنه گشتییه‌کان په‌چه لێبده‌ن.
به پێی ئه‌م یاسایه که پشتیوانی هه‌ر دوو حزبی نه‌مسا، سۆسیالیست و دیموکڕاته‌کان، له سه‌ری بووه، له سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ری ۲۰۱۷وه پۆلیس هه‌ر ژنێک که له شوێنه گشتییه‌کان په‌چه لێبدات ۱۵۰ یۆرۆ سزای ده‌دات و ده‌بێت له ژنان داوا بکات که له په‌چه پۆشین له شوێنه گشتییه‌کان دووری بکه‌ن.
شایانی باسه که حزبی توندڕه‌وی ناسیۆناڵیستی نه‌مسا له سه‌ر واژۆ کردنی ئه‌م یاسایه سوور بووه.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی نه‌مسا ڕایگه‌یاند که په‌نابه‌ره‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت به‌ر له نیشته‌جێ بوون خولێکی ۱۲ مانگی فێرکاری ژیان له نه‌مسا ته‌واو بکه‌ن و دواجار مافی نیشته‌جێیان پێده‌به‌خشرێت.
ده‌وڵەتی نه‌مسا له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که ئه‌م خوله ڕاهێنانه‌ی چۆنیه‌تی ژیان له نه‌مسا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌ران باشتر بتوانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی نه‌مسا و داب و نه‌ریتی ئه‌م وڵاته خۆیان یه‌ک بخه‌ن و بژین.