May 18, 2017 11:36 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی ئەمریکا کەمکردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، باسی لە کەم کردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پریس تی وی ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند  واشنگتۆن لە درێژەی جیبەجیکردنیی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک درێژە ئەدات بە کەمکردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران . کردەوەی ئەمریکا ، لەمەڕ کەمکردنەوەی بایکۆتەکان لە بارودۆخێک دایە کە ئێران بە گوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) و ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی ئیرژی ئەتۆمی بە گوێرەی بەڵێنەکانی خۆی هەنگاوی هەڵگرتووە . " باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ، چەند ڕۆژ پێش لە جێ هێشتنی کۆشکی سپی کەمکردنەوەی بایکۆتەکانی درێژ کردەوە ، ژمارێک لە و برگەیانە ، ئەگەر  " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا ئەوانی درێژ نەدەکردەوە ، هەڵدەوەشانەوە .  هاوکات لەگەڵ درێژ بوونەوەی کەمکردنی بایکۆتەکانی سەر ئێران ، وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا  ناوی دوو کاربەدەستی بەرگری ئێران، بەشگەیەکی ئێرانی و ئەندامانی تۆڕێکی سەقامگیر لە چینی لە لیستەی بایکۆتەکانی داناوە . ئەمریکا ئیدعا دەکات ، تاقیکارییە مووشەکیەکانی ئێران بنپێکەرەوەی بڕیار نامەی ٢٢٣١ ی ڕێکخراوی نەتەوەکانە کە ژوئیەی ٢٠١٥ لەمەر پشتگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پەسەند کراوە . کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕەت کردنەوەی ئیدعاکانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تاقیکارییە موشەکییەکان لە تەشکی بەشێک لە بەرنامەی هێزمەندی توانایی بەرگرییە .