ئامادەبوونی بەربڵاوی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات لە بنکەکانی دەنگدان
May 19, 2017 13:35 Asia/Tehran
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بە پێشوازی پڕشەوق و زەوقی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ دەست پێبوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران ، ئێرانییەکانی دانیشتووی کیشوەری ئوقیانوسیە، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئاسیای ناوەندی، ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەورووپا و ئەفریقاش ڕۆژی هەینی بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردن ، چوونە بەر دەم سندووقەکانی دەنگدانەوە.
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە 102 وڵات و 310 بنکە بەڕێوە دەچێت.
دەنگوەرتن لە ئێرانییەکان لە نیوزیلەند دەستپێکرا و لە کیشوەری ئەمریکا کۆتایی دێت .
سەید ئیبراهیم رەئیسی سادات، حەسەن روحانی ، مستەفا ئاقا میرسەلیم و مستەفا هاشمی تەبا ، چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارین کە ئەمڕۆ هەینی دەست دەدەنە ڕکابەری .